راچڵەكین -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەڕۆژی رابردوو بەڕێژەیەکی کەم دابەزینی بەخۆوە بینی. ئەمەش لە ئەنجامی نیگەرانی لە ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و سیاسەتی نەختی داهاتووی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 82 دۆلارو 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.