وادەی ئاساییبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دیاریدەکرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 186

راچڵەکین-

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، سبەینێ چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەواو دەبێت و بارودۆخی پیدانی کارەبای نیشتمانیی ئاسایی دەبێتەوە.

چەند رۆژێکە ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمیکردووە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هۆکارەکەی بۆ چاکسازی دەگەڕێتەوە لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.


لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆیدا وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن