نرخی كارەبای موەلیدەی سیتییەكان دیاری دەكرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین-

نرخی كارەبای موەلیدەی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) بۆ مانگی #نیسان (4) دیاریكرا،كە بریتییە لە (252) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكردو تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی #نیسان (4) دیاریكرد، كە بریتییە لە (252) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.

"بەگوێرەی نرخی #گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی #موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە (نیسان) بریتییە لە (252) دینار."

وەك لەراگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانیدا هاتووە:"پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن