ژن و پیاوێك لەهەولێر دەستگیركران

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین-

قائیمقامی قەزای ناوەنجی هەولێر دەڵێت، لەیەكێك لەگەڕەكەكانی ئەو شارە، ژن و پیاوێك دەستگیركراون كە خۆیان وەك پزیشكی ددان ناساندووە. 

نەبەز عەبدولحەمید، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: " دوو كەسمان لە گەڕەكی هەڤاڵان دەستگیر كرد، كە خۆیان وەك پزیشكی ددان ناساندبوو، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی پزیشكییان نییە تا بیسەلمێنن پزیشكن، لە سەندیكای پزیشكانیش هیچ بەڵگەیەكی پزیشكییان نییە." وەك میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو:" ئەو دوو كەسە، ژن و پیاوێكی خەڵكی سووریان، لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر نۆرینگەیەكی ددانیان داناوە، ئێمە دەستگیرمان كردوون و ڕادەستی دادگامان كردن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن