پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکی نوێی دژ بە ئێران پەسەندکرد

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 120

راچڵەکین-

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد، کە تێیدا داوا لە یەکێتی ئەروپا دەکات بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سزا و گەمارۆی زیاتر بخرێتە سەر وڵاتی ئێران.

بەپێی بڕیارە پەسەندکراوەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا، کە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمان پەسەندکراوە، تێیدا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات کە پێداچوونەوە بەستراتیژی خۆی بەرامبەر بە ئێران بکاتەوە و ، گەمارۆکانی سەر ئێران زیاتر و بکات، هەروەها سوپای پاسدارانیش وەکو دامەزراوەیەکی تیرۆریستی بناسێنێت.

پەرلەمانی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە بڕیارنامەکەی پەسەندکرد، کە 435 ئەندام بەشدار بوون، بڕیارنامەکە 357 دەنگی بەڵێ و 20 دەنگی نەخێری وەرگرت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە ئێران بە نزیکەی 300 مووشەک و درۆن راستەوخۆ لە ناوخۆی وڵاتەکەیەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. دوای ئەم رووداوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە وڵاتانی جیهانی کرد گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، ئێران ئەو هەنگاوەی بە وەڵامدانەوەیەکی ڕەوا ناوبرد و رایگەیاند، هێرشەکە لە وەڵامی بۆردوومانی ئیسرائیل بووە بۆ سەر کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشقی سووریا، بەهۆیەوە 7 ئەندامی باڵای سوپای پاسداران کوژران.


حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو بەرگریکردن لە هێرشەکەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل وتی، هێرشەکەمان "سنووردار و ڕێژەیی بووە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن