بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە لە بەرژەوەندی توێژێک دەرچوو

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 188

راچڵەکین-

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، رەزامەندی بۆ وەرگرتنی ناوی کەمئەندامانی نوێ وەرگیراوە بەمەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 13 هەزار کەس پشکنینیان بۆ کراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

ئەم بڕیارە پاش وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی لە هەرێمی کوردستان دێت.

باس لەوەش کراوە، بە مەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی فیدراڵی دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن