سۆماڵ.. لەهێرشێكدا دەیان چەكدار كوژران

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

هێزەكانی سوپای سۆماڵ لەهێرشێكدا بۆسەر گروپە تیرۆریستییەكان، دەیان چەكداریان كوشت و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەك بنكەو حەشارگەی گروپەكەدا گرت.

وەزارەتی راگەیاندنی سۆماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەكانی سوپا بەهاوكاری چەند وڵاتێكی هاوپەیمان، هەڵمەتێكی سەربازییان بۆسەر حەشارگەكانی گروپی تیرۆریستی (بزوتنەوەی لاوان) لە ناوەڕاستی وڵاتەكە ئەنجامداو لەئەنجامی شەڕو پێكدادانێكی سەخت، 70 چەكداری گروپە تیرۆیرستییەكە كوژران و زیاتر لە 30 چەكداری دیكەشیان بریندار بوون.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانی سوپا دوای لەناوبردنی زۆربەی چەكدارە تیرۆریستییەكان، دەستیان بەسەر چەند حەشارگەو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی گروپەكەشدا گرت و ئەو چەكدارانەشی دەربازیان بوو، بەرەو ناوچە دارستانەكان هەڵاتن.

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمڕۆی سوپای سۆماڵ، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی فراواندا دێت كە ماوەی چەند مانگێكە بەچڕی دەستی پێكردووە بەئامانجی كۆتایی هێنان بە تیرۆریستانی گروپی بزوتنەوەی لاوان، كە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەیەو لەساڵی 2004ەوە لەسۆماڵ دروستبووەو دەسەڵاتیشی بەسەر چەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی ئەو وڵاتەدا گرتووە، بەدرێژایی ئەو ساڵانەش سەدان كردەوەی تیرۆریستی لەدژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوەو بەهۆیەوە دەیان كەس بوونەتە قوربانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن