ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و فەرماندەی سوپای پاسداران ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین -

نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران كۆدەبێتەوەو سەرۆكایەتی هەرێمیش ئاشكرا دەكات، جەخت لە گرنگیی پتەوكردنی زیاتری هاریكاری و هەماهەنگیی كۆماری ئیسلامیی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستاندا كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ تاران، لەگەڵ شاندی یاوەری، لەگەڵ جەنەراڵ حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری ئەمنیدا تاوتوێ كران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی زیاتری هاریكاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستاندا كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سنوورەكان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان لە هەرلایەكەوە بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا كاریگەریی و لێكەوتەكانی شەڕ و پێكدادانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دۆخی ناوچەكە تاوتوێكرد، لەمبارەیەوە هەردوولا هاواڕ بوون لەسەر ئەوەی كە دەبێ هەمووان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریدا كار بكەن و ڕێگە نەدرێت ئاڵۆزییەكان زیاتر تەشەنە بكەن.

هاوكاری و هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازیی هەولێر ـ بەغدا، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن