بەهۆی هەورەبروسكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین -

بەهۆی هەورەبروسكەوە، دوو كەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان پێشمەرگەیەو ئەوی دیكەش خوێندكارە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لەشاری هەولێر، سێ خوێندكار لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە، هەورەبروسكە لێیداون و بەهۆیەوە یەكێك لە خوێندكارەكان گیانی لەدەستداو دووانەكەی تریش بریندار بوون.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە میحوەری پردێ ‌- كەركوك، هەورەبروسكە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەی داوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا.

پێشمەرگەكە ناوی دەرباز یوسف گوانی-یە، خەڵكی قەزای سۆرانەو باوكی دوو منداڵە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن