ئاسایش دوو فرۆشیاری ئامێری قۆپیەكردن دەستگیر دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت، كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەنیازی فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەكردن بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، لەشەوی ٢٠٢٤/٥/٣ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاكییەكی بەرنامە بۆداڕێژراو، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بەنیازی ساغكردنەوەی (سەماعەی قۆپیەكردن) بوون بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامێرەكان بگەیەنن بە كڕیاران.

هەردوو تۆمەتبارەكە لەئێستادا بەماددەی (٢٤٠) دەستگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە كە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریكردن لەهەر هەوڵێكی مامەڵەكردن بە (ئامێرەكانی قۆپیەكردن و پرسیاری ئەزموونەكان)، لە هەوڵەكانی بەردەوامە بەمەبەستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن