چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کۆندی-یان دەوێت

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 78

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە یانەی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ کێبرکێی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی یول کۆندی یاریزانی فەرەنسی، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە دەکەن.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە تا مانگی حوزەیرانی 2027 هەیە، پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزییەوە دەکات.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مانچستەر یونایتد، چێڵسی، نیوکاسڵ یونایتد، پاریس سان جێرمان و ئینتەرمیلان ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کۆندی، لە یانەی بەرشەلۆنەوە بگوازنەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دوپاتیشی کردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی داهاتوو گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت کە پێشکەشی زۆرینەی یاریزانەکانی دەکرێت.

ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە پێشتر بە ڕوونی ڕایگەیاندبوو کە نایەوێت یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.

کوندێ لە 44 یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردووە، لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە دوو گۆڵی تۆمارکردووە و 4 گۆڵیشی دروست کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن