راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمه‌تباری بەتۆمەتی دزیکردن راگەیاند. پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:" هەردوو تۆمەتبارەکە پێشتر سندوقی خێری مزگەوتیشیان دزیوە."
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه و له شاری سلێمانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه و به‌نیاز بوون له قه‌زای شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.
پۆلیس دەڵێت، له كاتی گه‌ڕان و دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای ده‌ستگیركردنیان و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا، باس لەوەش کراوە، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و دانیان به‌وه‌دانا كه پێشتر له شاری سلێمانی ماتۆڕسكیل و سندوقی خێری مزگه‌وتیان دزیوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.