پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ڕیال مەدرید و بایرن میونشن

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 204

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی کوردستان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بایرن میونشن دەکات.

 

هەفتەی ڕابردوو لە یاریی چووندا کە لە نێو خاکی ئەڵمانیا و یاریگای ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، هەردوو یانە بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون.

 

هەردوو یانە بە بردنەوە دەگەنە یاریی کۆتایی، بەڵام هەر یەکسانبوونێک پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە یارییەکەی ئەمڕۆدا
ڕۆژنامەی “AS”ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشنی لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئاشکرا کرد.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: ئەندرێ لونین

هێڵی بەرگری: دانی کارڤاخال، ڕودیگەر، ناچۆ، فێرلاند مێندی

هێڵی ناوەڕاست: فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئۆرێلیان چوامینی، کرۆس

هێڵی هێرشبەری: ڤینیسیۆس جونیۆر، جود بێلینگهام، ڕۆدریگۆ

لە کاتێکدا پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بایرن میونشن بەم شێوەیە خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: نۆیەر

هێڵی بەرگری: نوسێر مەزراوی، کیم مین جای، ئێریک دایەر، ئەلفۆنسۆ دەیڤز

هێڵی ناوەڕاست: لیۆن گۆرێتسکا، لایمەر، جەمال موسیالا

هێڵی هێرشبەری: مۆلەر، لیرۆی سانێ، هاری کەین

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن