لەشارێكی هەرێم باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێكی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوەو دەستیش بەسەر 30 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵ دا دەگرێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری ووردی هێزەكانمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، توانرا لە مانگی 4 ی 2024 لە چەند هەڵمەتێكدا، باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی دەستگیربكرێن، كە پێكهاتبوون لە چوار تۆمەتبار.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەمیانی هەڵمەتەكاندا دەستبەسەر بڕی 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ ) دا گیراو لەڕاگەیەندراوێكدا لە شاری بەغدادی پایتەخت، سەرجەم زانیارییەكانی ئەم كارە هاوبەشە خرایەڕوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكانی عێراق، راگیراون و لەبەر تایبەتمەندی كەیسەكەیان، ڕادەستی دادگای تایبەتەكانی حكومەتی عیراق كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن