تایبه‌ت به‌ خانمان.. هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ته‌رك بكه‌یت

ستایل

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 5232

هاوسه‌ر

ڕاچڵه‌كین-

هیچ مرۆڤێك ته‌واوی ڕه‌فتاره‌كانی به‌ دڵی ئه‌وانی دیكه‌ نییه‌، زۆرێك له‌ پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان ئه‌م خوانه‌ ته‌رك بكات چونكه‌ ئاره‌زووی ناكه‌ن.

1-به‌سه‌ر بردنی كاتێكی زۆر به‌دیار شاشه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ .

2-بۆڵه‌كردنی به‌رده‌وام و گه‌وره‌كردنی بابه‌ته‌كان و دروستكردنی كێشه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ووزه‌ی نه‌رێنی.

3-زۆر چاوه‌ڕێ كردنی خانمان به‌ تایبه‌ت له‌كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ كاتی زۆریان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن.

4-داوا نه‌كردنی یارمه‌تی له‌ پیاو ، ته‌نانه‌ت خانمان چه‌ند به‌هێزیش بن و توانای داراییان باش بێت پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن داوای یارمه‌تیان لێ بكه‌ن.

5-ناچار كردنی بۆ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ زۆرت له‌گه‌ڵ بگرێت.

6-باسكردنی ته‌واوی وورده‌كاری ژیانی هاوبه‌ش له‌لای هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانتان.

7-به‌سه‌ربردنی كاتی زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

8-ناچاركردنی بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌ ژیانی بگۆڕێت.

9-ڕێگه‌گرتن لێی بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كات به‌سه‌ر ببات.

10-زۆر ناردنی نامه‌ و په‌یوه‌ندی كردنی پێیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك له‌ شوێنی كاره‌كه‌یه‌تی و سه‌رقاڵه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن