لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران پێکهێنرا

جیهان

20/05/2024     ژمارەی بینراو 353

راچڵەکین-

بە فەرمانی سەرۆک ئەرکانی ئێران، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە پێکهێنرا.

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لیژنەیەکی باڵای راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، چەند پسپۆڕ و شارەزایەکی فڕۆکەوانی ئەندامی لیژنەکەن و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.

 

دوێنێ یەکشەممە، لە ئەنجامی تێکشکانی ئەو هێلیکۆپتەرەی کە تێیدا بوون، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا و تاوەکو ئێستاش هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە نەزانراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن