ڕاچڵەکین سپۆرت -
لوکاس ڤاسکێز، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گاڵتەی بە بانگهێشتنەکردنی بۆ ئەو لیستە کرد کە لەلایەن دی لافونتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 ڕاگەیەندرا.
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، یۆرۆی 2024، لە 14ی حوزەیران تا 14ی تەمموز لە ئەڵمانیا بە بەشداری 24 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت.
ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و کرواتیا و ئەلبانیا یاری دەکات و یەکەم یارییش ڕووبەڕووی مۆدریچ و هاوڕێکانی دەبێتەوە.
لیستی یاریزانانی ئیسپانیا 29 یاریزانی تێدابوو، لەکۆتاییدا لیستەکەدا بۆ 26 یاریزان کەمدەکرێتەوە و بەشداری لە یۆرۆ دەکەن.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی "مارکا" بڵاویکردووەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەی لە لیستەکەدا ئامادەنەبوون، لوکاس ڤاسکێز، بەرگریکاری ڕاستی ڕیاڵ مەدرید، کە لە کۆتایی وەرزدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و یەکێک بوو لە بژاردە پەسەندکراوەکان بۆ پڕکردنەوەی بەرگریکاری باڵی ڕاست، بەڵام لەکۆتاییدا دی لافیۆنتی خیسۆس ناڤاس و کارڤاخالی بەنگهێشت کرد.
دوای چەند خولەکێک لە ڕاگەیاندنی لیستەکە، ڤاسکێز تویتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دوو ئیمۆجی بە پێکەنینەوە پۆست کردووە، کە هەندێکیان وەک پەیامێک لێکیان دایەوە کە گاڵتە بە لیستەکە دەکات و پێی وایە شایتەی بانگهێشتکردن بووە.
وێنە: