وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێك لەبارەی مامۆستایانەوە دەردەكات

کوردستان

06/06/2024     ژمارەی بینراو 858

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی مۆڵەت، چەند بڕیارێك دەردەكات و هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییشی تەواوكرد.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی ئاشكراكرد، ك تێیدا چەند بڕیارێك پەسەندكران.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و دەرچواندنی ڕێنوێنی و ڕێكاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاووتوێكران، ئاماژە بەوەشكرا كە هەموو رێكارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە تەواوكراون.

گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاكان و پەروەردە گشتییەكان و رێكخستنەوەی میلاكاتی ناوەندەكانی خوێندن، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە چەندین بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی خرایە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیارەكان پەسەند كران و لیژنەیەكیش لەسەر ئاستی وەزارەت پێكهات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن