راچڵەکین-
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، وادەی کۆتایی هاتن بە قەدەغەی ڕاوەماسی ڕاگەیاند و هاوکات داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی ڕاوەماسیدا پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو؛ بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 2024/6/20 دواڕۆژی قەدەغەی ڕاوە ماسیە، و ڕۆژی هەینی2024/6/21 ڕاوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات "لەکاتی ڕاوی ماسی پابەندی یاسا و ڕێنمایەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردن بە تۆڕی کون بچوک و کارەبا و تەقەمەنی و مەوادی کیمیایی و بەکۆمەڵ و کوشتنی ماسی چونکە لەهەموو کاتێک ئەو ڕێگایانەی ڕاوکردن بەپێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە."