راچڵەکین-
کەسێک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار لەناحیەی عەربەت دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەم ئاگرەی کەوتەوە لەسنوری گوندەکانی وێلەکەو دەربەندفەقەرە لە سنورى ناحیەی عەربەت 500 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدابووە کە بووە بەهۆی زیاندگەیاندن بە 60 هەزار داری سروشتی.
ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەست بەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو بەدواداچوون بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
دەشڵت،لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەکاتی ڕووداوەکە هاوڵاتیەک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا.