باجیۆ ئەستێرەی ئیتاڵی بە دەمانچە لێیدراوە و برینداربووە

وەرزش

21/06/2024     ژمارەی بینراو 501

راچڵەکین-

ڕۆبێرتۆ باجیۆ، یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا، لە دزییەکی چەکداریدا بۆ سەر ماڵەکەی بەدەمانچە لێیدەدرێت و بریندار دەبێت.

پارێزگاری ناوچەی ڤێنێتۆ کە باجۆ لێی نیشتەجێیە، ڕایگەیاندووە، چەند دزێک بە دەمانچەوە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی باجیۆ و  بە دەمانچە لە سەری دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دزەکان باجیۆ و ئەندامانی خێزانەکەیان لە ژوورێکدا قفڵ کردووە و دواتر زێڕ و کاتژمێر و پارەی کاشیان لە ماڵەکە دزیوە.

 

لە کاتی هێرشەکەدا لە چوارچێوەی جامی ئەوروپادا سەیری یاریی تۆپی پێی نێوان ئیتاڵیا و ئیسپانیا دەکرد.

باجۆ سەردەمانێک گرانترین یاریزانی جیهان بووە و وەک باشترین یاریزانی ساڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن