راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە لە رووباری خابوور و لەنێوان گوندەکانی (خرابابکێ و چەمسیرمو) گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان خنکا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، گەنجە خنکاوەکە خەڵکی شەنگالە و ئاوارەی کەمپی چەمشکۆ- یە.
دەشڵێت، تەرمی گەنجەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی ( فارس شەهاب ئەحمەد)ە و ئاوارەی شنگالە لە کەمپی چەمشکۆ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ.