راچڵەكین-
بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا
بارستە هەوایەکی فێنک روودەکاتە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە سبەی
یەکشەممەوە بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە بەشێکی سوریا و رۆژئاوای
عێراق دەکات.
وتیشی، ئاسمانی ناوچەکە نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک
شوێن ئەگەری هەورە بروسکە و بارینی بارانێکی کەم هەیە، دوو سبەی دووشەممە ئەو
بارستە هەوایە دەگاتە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بە رێژەی سێ بۆ چوار پلە
دادەبەزن.
روونیشیکردەوە، کاریگەرییەکانی بارستە هەواکە تاوەکو 26ی
ئەم مانگە لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە.