بۆ یەکەمجار لە مێژووی سلێمانی؛ خولی فێربوونی زمانی چینی دەکرێتەوە

هەمەڕەنگ

28/06/2024     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی، بۆ یەکەمجار لە مێژووی شارەکەدا، یەکەمین خولی فێربوونی زمانی چینی کردەوە.

لەمبارەیەوەە، سەروەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: "یەکەمین خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانان لەسەر ئاستێکی ئەکادیمی باڵا لە هۆڵەکانی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی کرایەوە".

دەشڵێت:"چین ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و بازرگانی، خەڵکێکی زۆری کوردستان دەچێتە ئەو وڵاتە بۆ کاری بازرگانی، بۆیە گرنگە فێری زمانی چینی ببن و لە کاتی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان پێویستیان بە وەرگێڕ نابێت، چونکە زانینی زمان ڕۆڵێکی گرنگی لە گفتوگۆ بازرگانی و ئەکادیمییەکان هەیە"، 

ئاماژەی بەوەشکرد: "خولەکە لەلایەن دوو مامۆستای چینی پێشکەش دەکرێن لەناو زانکۆی سلێمانی کە بەیانیان و ئێواران دەبێت و تێیدا خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانانیش بەشدارن و خولەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لەناو کلاس دوو مامۆستا وانە دەڵێنەوە و دوو مامۆستاش بەشێوەی ئۆنلاین، کە خۆیان چینین و ئەزمونێکی زۆریان هەیە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن