"ستارلینک مینی"؛ خزمەتگوزارییەکی نوێی ئینتەرنێت کە جیهان دەگۆڕێت

هەمەڕەنگ

28/06/2024     ژمارەی بینراو 296

راچڵەکین-

ستارلینک، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بۆشایی ئاسمان، تایبەت بە کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ی ئیلۆن مەسک-ە، لەم دواییەدا خزمەتگوزارییەکی نوێی بەناوی ستارلینک مینی بڵاوکردووەتەوە کە ئامێرەکانی تەنانەت لەناو جانتایەکی بچووکیشدا جێی دەبێتەوە.

ستارلینک مینی بە وزەی پاتری کاردەکات، ئەستوورییەکەی نزیکەی ئەندازەی  لاپتۆپێکە، هەروەها ڕاوتەرێکی وای فای لەناو دیشەکەیدا جێگیرکراوە. ئەم ئامێرە دەتوانێت بە خێرایی زیاتر لە 100 مێگابایت لە چرکەیەکدا دایبەزێنێت. مەسک دەڵێت ئامێرەکە کە لە پێنج خولەک زیاتری پێناچێت بۆ دانانی، و جیهان دەگۆڕێت.

ئامێرەکە، بە تێکڕا تەنها 20-40 وات کارەبا بەکاردەهێنێت. ئەمەش واتە دەتوانرێت بۆ ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر لە ڕێگەی شتێکی وەک پاوەر بانکی Anker Prime 27,650mAh (99.54Wh) بارگاوی بکرێتەوە.

قەبارەی ستارلینکەکە 298.5 x 259 x 38.5 ملم، و کێشی تەنها 1.1 کیلۆگرامە، یان 1.53 کیلۆگرام، توانای وەستاندنی هەیە.

ئامێرەکە بە ستانداردی IP67 دروستکراوە، واتە بەرگری لە تۆز و باران هەیە، تەنانەت دەتوانێت لە ژێر ئاودان لە ئاودا بژی.

بەم دواییە ستارلینک مینی لە ئەمریکا خرایە بازاڕەوە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت خزمەتگوزارییەکە لە ئێستاوە لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا، سەلڤادۆر، گواتیمالا و پەنەما بەردەستە.

لەم وڵاتانەدا هیچ سنوورێک لە خێرایی و داتای بەکارهێنان، بۆ خزمەتگوزاری ستارلینک مینی دانەنراوە، بەڵام بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لەکاتی جوڵە یان لە دەریادا ڕێگەپێدراو نییە. کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەڵێت دواتر خزمەتگوزارییەکە لە شوێنەکانی دیکە پێشکەش دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن