بێلینگهام: هیوادارم لە یاریی کۆتایی جامی یۆرۆی 2024 ڕووبەڕووی ئەم هەڵبژاردەیە ببینەوە

وەرزش

07/07/2024     ژمارەی بینراو 359

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جود بێلینگهام یاریزانی ئینگلتەرا بەنیازە لە 14ی تەمموزدا بەشداری یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 بکات.

ئینگلتەرا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بە بردنەوەی لە سویسرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەبێ ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

هەڵبژاردەکەی گاریس ساوسگەیت لە 10ی تەمموزدا لە دۆرتمۆند ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە و ئەگەر بگەنە کۆتایی بەرامبەر براوەی فەڕەنسا و ئیسپانیا یاریی دەکەن.

بێلینگهام وتی: ئیسپانیا لە سێ هەفتەی ڕابردوودا زۆر بە باشی یاری کردووە و هەموو شتێک ئەگەری هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیوادارم بتوانین لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئیسپانیا ببینەوە.

ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 بە ئیتاڵیا دۆڕا، ئیسپانیاش لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە پاڵەوان واتا ئیتاڵیا دۆڕا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن