لاپۆرتا: بەرشەلۆنە پارەی پێویستی هەیە بۆ کڕینی ئەم ئەستێرەیە

وەرزش

08/07/2024     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، یانەکەی دەتوانێت نێکۆ ویلیامز ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا بباتە ڕیزی یانەکەیەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لاپۆرتا دەڵێت: “ڕوونە کە ئێمە نێکۆ ویلیامزمان زۆر خۆشدەوێت... بەڵام دەبێت ڕێگە بدەین ئەوانەی بەرپرسیارن لە گرێبەستەکان کاربکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیکۆ کار لەسەر دروستکردنی ئەو گرێبەستانە دەکات کە لەگەڵ فلیک باسی لێوەکراوە، هیوادارم هەواڵێکی خۆشمان دەستبکەوێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئێستادا، بەڵێ، ئێمە پارەی پێویستمان هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ، و ئەمەش دەرئەنجامی ئەو کارانەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کراوە، بۆ ئەوەی بگەینە ئەم خاڵە، ئێستاش ئێمە دەتوانێت گرێبەستێکی لەم ئاستە بکەین”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: 3 ساڵی ڕابردوو زۆر ناخۆشبوو، کارێکی زۆمان لەگەڵ کردووە، بەڵام کارەکان بە باشی بەڕێوەچوون، ئابووری یانەکە بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات، بەم زووانە هەواڵێکی خۆش لەم بارەیەوە بەدەست دەهێنین.

لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە کاردەکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی بوژانەوەی ئابوری یانەکە، هەروەها کۆمەڵێک کار هەیە کە ئەنجاممان داوە، و بەم زووانە دەتوانین ڕایانبگەیەنین زۆر ئاسوودەیە کە دەتوانین ئەم ئەرکە تەواو بکەین، کە ئێمەی 3 ساڵ بردە پێشەوە، و هیوادارم بچینە قۆناغێکی سەقامگیرییەوە”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن