فابیان ڕۆیز داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

08/07/2024     ژمارەی بینراو 103

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فابیان ڕۆیز، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای درەوشاوەیی بەرچاوی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا “یۆرۆ 2024” داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی ئاشکرا کرد.

فابیان ڕۆیزی تەمەن 28 ساڵ، لە هاوینی 2022 لە کاتی گواستنەوەی هاوینەدا لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە ڕووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

فابیان ڕویز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش دەکات، هەروەها یەکێک بوو لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی لارۆخا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

دوای درەوشاوەییەکەی، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بە ئارەزووی زیاتر لە تیپێکی ئینگلیزی کرد بۆ گواستنەوەی، بەڵام پێدەچێت فابیان ڕویز پابەند بێت بە بەردەوامبوون لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

فابیان ڕویز باسی لە داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کرد و وتی “هەست بە باشی دەکەم لە پاریس سانجێرمان، لەوێ دڵخۆشم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا لێرە گرێبەستێکی سێ ساڵەم هەیە، هێشتا ئامانجی زۆرمان ماوە لە پاریس سانجێرمان بەدەستی بهێنین”.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن