خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بڵاوكرایەوە

کوردستان

09/07/2024     ژمارەی بینراو 733

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوكردەوە و هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزارەتی كارەبا لە خشتەكەدا نین.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەممە، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 11-7-2024، بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەیشكردنی مووچە كۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی كارەباو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەخشتەكەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەكەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن