سوودانی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی لایەنە براوەكانی كەركوك دەكات

عێراق

09/07/2024     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەكانی كەركوك دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ناو گفتوگۆ سیاسییەكان رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە ئەنجام بدرێت.

محەمەد شیاع سوودانی، لەپەیامێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، دوای چەندین گەڕی كۆبوونەوەو وتووێژی نێوان لایەنە براوەكانی پارێزگای كەركوك كە پێكهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی كەركوكی لێكەوتەوە، لەڕوانگەی ئەنجامی دوایین كۆبوونەوە، داوا لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەم رۆژی پێنجشەممە 11-7-2024، كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام بدەن.

سەرۆكوەزیرانی عیراق داواشی لە لایەنە سیاسییە پەیوەندیارەكان كردووە، هاوكار بن لە جێبەجێكردنی ئەو بنەمایانەی كە لە گفتوگۆكاندا لەسەری رێككەوتوون و لەرۆژانی داهاتووشدا گفتوگۆكان بەردەوامییان پێبدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن