تورکیا ڤیزەی لەسەر ئەو گەشتیارە عێراقییانەی تەمەنیان لە 15 کەمتر و لە 50 ساڵ زیاترە، هەڵگرت

کوردستان

10/07/2024     ژمارەی بینراو 1163

راچڵەکین-

وەزارەتەکانى دەرەوەى عێراق و تورکیا لەسەر هەڵگرتنى ڤیزە لەسەر هەندێک لە گەشتیاران بەگوێرەى تەمەنیان رێککەوتن.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕێککەوتنکراوە لەسەرئەوەی ڤیزەی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمتر و لە 50 ساڵ زیاترن، ڤیزە بۆ تەمەنەکانى دیکەش وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

ڕێککەوتنەکەش لە 9ی تەمموز لە کۆبوونەوەی نێوان شاندێک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامدراوە.

پارەى ڤیزەى گەشتیاران بۆ تورکیا لە 130 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 200 دۆلار، نرخەکەى بەگوێرەى ماوەى مانەوە لەو وڵاتە دەگۆڕێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن