پەروەردەكردنی منداڵ
ڕاچڵهكین-
یەكێك لەو كارە قورسانەی ڕوبهڕوی دایكو باوك دەبێتەوە پەروەردەكردنی منداڵەكەیانە، چونكە ئەركێكە پێویستی بەزانیاری و لێهاتوی هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە پێویستە ڕەچاوی چەند بنەمایەكی سەرەكی بكرێت لەپەروەردەكردنی منداڵدا لەوانە:
یەكەم: رێزگرتن: نهێنی سەركەوتنی هەموو پەیوەندیەك بریتیە لەڕێزگرتن لەیەكتری بۆیە دەبێت بەرێزەوە لەگەڵ منداڵ قسە بكرێت لەهەر ژینگەیەكی جیاوازدا بێت.
دووەم:گوێڕایەڵی: سروشتی مرۆڤ بەشێوەیەكە سەركێشەو حەز بەشكاندنی یاساو رێنمایەكان دەكات لەبەرئەوە دەبێت بەشێوەیەك پەروەردەی منداڵ بكەن رێز لەبەرامبەرەكانی بگرێتو هەندێكجار پاداشتی بدرێتەوە تاكو ڕابێت لەسەر گوێرایەڵیكردن.
سێیەم: ئەدەب: یەكێك لەجوانترین رێنمایەكان پێویستە فێری منداڵ بكرێت نواندنی ئەدەبە بەرامبەر دەوروبەری.
چوارەم:بەرپرسیاریەتی: ئەوەش بەهایەكی بەرزە پێویستە بەپێی تەمەنی منداڵ فێر بكرێت سەرەتا لەكۆكردنەوەی یاریەكانیەوە، دواتر فێركردنی چۆن جلو بەرگی كۆبكاتەوەو ددانەكانی خاوێن بكاتەو واتا بەپێی قۆناغەكانی تەمەنی بەرپرسیاریەتەكانی بۆدیاری بكرێت.
پێنجەم:بونیادنانی هاوڕێیەتی: پێویستە دایكو وباوك رێگا بدەن منداڵەكەیان تێكەڵ بەكۆمەڵگا بێت و بونیادی هاوڕێیەتی بنێت بەڵام پێویستە كەسەكان جێگای گومان نامۆ نەبن.
شەشەم:لێبوردەیی: پێویستە منداڵ فێری ئەوە بكرێت چۆن لێبوردنی هەبێت بەتایبەتی بەرامبەر كەسانی لەخۆی گەورەترو لەو كاتانەی دەكەوێتە هەڵەیەكەوە دان بەهەڵەكەیدا بنێت.