راچڵەکین-
ڕاهێنانەکانی سەرەتای وەرزی ڕیاڵ مەدرید لەم هەفتەیەوە بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەست پێدەکاتەوە و گرنگی بە باشترکردنی توانای جەستەیی یاریزانەکان دەدرێت.
بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی تیپ لە کەمپی هەڵبژاردەکان لە پێشبڕکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٤ و جامی ئەمریکا، یەکەمین خولی مەشق و ڕاهێنانی یانەکە بە ئامادەبوونی تەنها 8 یاریزانی تیپی سەرەکی یانەکە ئەنجامدرا، و ڕەینەر جیسوس، یاریزانی بەڕازیلی، لەنێویاندا نەبوو.
ڕەینەری تەمەن 22 ساڵ، چوار ساڵ لەمەوبەر بە گرێبەستێکی 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامینگۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەڵام زۆری نەخایاند لەلایەن ستافی ڕاهێنەرایەتی تیپەکەوە لە یانەکە دوورکەوتەوە و بە خواستن بە چەند تیپی جیاواز (بۆروسیا دۆرتمۆند، جیرۆنا و فرۆسینۆن) درا.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، یانەی ڕیال مەدرید ڕێگری لە ڕاینەر کردووە بەشداری مەشقەکانی تیپی یەکەم بکات و ڕەوانەی تیپی دووەمی یانەکە (کاستیلا) دەکات کە لەژێر سەرپەرشتی ڕائول گۆنزالێزە.
یانەکە ناوی ڕەینەری لە لیستی یاریزانانی تیپی یەکەمدا دانەناوە و بەم بڕیارە ئەوەیان پێڕاگەیاندووە کە دەبێت بەدوای تیپێکی نوێدا بگەڕێت.
هەرچەندە بەهۆی نەبوونی کڕیارێک بۆ یاریزانەکە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵیش بەخواستن بدرێت یانەیەکی دیکە. ڕەینەر هێشتا دوو ساڵی دیکەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە.