شیری دایک چۆن سوود بەمنداڵ دەگەیەنێت؟

تەندروستی

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 183

راچڵەکین-

شیری دایک باشترین پێکهاتەی خۆراکی هەیە بۆ مناڵ، لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی مناڵ پێکهاتەی شیری دایک دەگۆڕێت بەپێی پێویستیەکانی هەر تەمەنێکی دیاریکراو.

هەموو مناڵێک پێویستە لانیکەم 6 مانگی سەرەتای تەمەنی شیری دایک بخوات و پاشان لەگەڵ دەستپێکردن بە خواردنی تریشدا باشتر وایە تا تەمەنی دووساڵیش بەردەوامی بدرێت بە پێدانی شیری دایک.

سوودەکانی بۆ مناڵ و دایکەکە چین ؟

مناڵەکە دەپارێزێت لە تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی کورتخایەن و نەخۆشی درێژخایەن.

ئەو مناڵانەی شیری دایکیان دەخۆن، ئەگەری تووشبوون بە ڕەبۆ و قەڵەوی و شەکرەی جۆری 1 کەمترە.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری مناڵ.

کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان بۆ دایکەکە.

پەیوەندیەکی خۆشەویستی بەهێز لەنێوان دایک و مناڵەکە دروست دەبێت و کۆمەڵێک هۆرمۆن لە مێشکی دایکەکەوە دەردەدرێت کە دەبنە هۆی دڵخۆشی.

د. کەژان کاوە، پسپۆڕ لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن