ڕۆناڵدۆ بوو بە یوتوبەر و ڕیکۆردی شکاند

وەرزش

22/08/2024     ژمارەی بینراو 265

راچڵەکین-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی جیهان، بە کردنەوەی کەناڵەکەی لە یوتیوب پەیوەندی بە ڕیزی یوتیوبەرەکانەوە کرد.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی، بە فەرمی کەناڵی یوتیوبی خۆی بەناوی "UR Cristiano" دەستپێکرد، ئەم کەناڵەش تەنها لە ماوەی تەنها ٦ کاتژمێردا گەیشتە ڕیکۆردێکی ٦.٤ ملیۆن سەبسکرایب کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە مێژووی ئەم پلاتفۆرمەدا.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکە کە ئێستا لە خولی نایابی سعودیە یاری بۆ یانەی نەسر دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەناڵەکە بەناونیشانی "UR" بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی "پەیوەندی زیاتر لەگەڵ هاندەرانی لە سەرانسەری جیهاندا بکات".

لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بەنیازە ناوەڕۆکی جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکاندا بڵاوبکاتەوە و قسە لەگەڵ هەوادارانی بکات.

ڕۆناڵدۆ بەڵێنی داوە دیوێکی خۆی بڵاوبکاتەوە کە زۆربەی هاندەرانی نەیانبینیوە، کەناڵەکەش بۆ بابەتەکانی تری دەرەوەی ژیانی وەرزشیش تەرخاندەکات.

ڕۆناڵدۆ دوای دەستپێکردنی کەناڵەکەی لە ماوەی کەمتر لە ٩٠ خولەکدا گەیشتە ڕیکۆردی یەک ملیۆن "سەبسکرایب"؛  ئامارێک کە پێشتر هیچ یوتیوبەرێک پێی نەگەیشتبوو. دوای ٦ کاتژمێر ڕۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند کە ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار سەبسکرایبەر. کەناڵی یوتیوبی ڕۆناڵدۆ بۆتە خێراترین کەناڵ کە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٤٠٠ هەزار سەبسکرایب.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن