ئاسایش چەند حەشارگەیەكی داعش خاپوور دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لەسنووری قەزای داقوق، چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور كرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی سوپای عێراق، لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، توانیان چوار مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای (جەبەل بۆر) لەناحیەی لەیلانی سنوری قەزای داقوق لەناوببەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستان ئەم مۆڵگە و حەشارگانەیان بەكارهێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیكردنی بێتەل و جل و بەرگی سەربازی و خۆراكی تێدا شاردرابوویەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە عێراقییەكان، لەهەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان و لەم ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنەدا توانرا چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش خاپوور بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن