زانیاری نوێ لەسەر بۆردوومانەکەی قەزای چوارتا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 317

راچڵەکین-

ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی سەر بە قەزای چوارتا بۆردوومانکرا و سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیک گوندی هەرمێلەی سەر بە ناحیەی زەلان، لە قەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد.

لە رووداوەکەدا، سێ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی و یەکێک لە هاووڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە ناحیەی زەلان.

یەکێکی تر لە قوربانییەکان، منداڵێکە و لە کانولا لەدەستی دابووە.

قوربانی سێیەم، بەهۆی بەرزی ڕێژەی سووتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردووش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە نزیکی خەلەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرا، تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن