راچڵەكین -
پسپۆڕێكی بواری خۆراك ئاشكرایدەكات وەرزشكردن بۆ ماوەی تەنها چەند خولەكێك لە رۆژێكدا، ئەگەری هەیە مرۆڤ لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بپارێزێت.
لێن نۆرتۆن، كە لەشجوانێكی پیشەگەرو پسپۆڕێكی بواری خۆراكە و خەڵكی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكایە، ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوەكان تادێت دەریدەخەن كە بڕێكی كەم وەرزشی مامناوەند تا چڕ، كلیلی دووركەوتنەوەیە لە مردنی پێشوەختە.
ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراك دەڵێت: جەستەت وا لێدەكرێت بجوڵێت، ئەگەر نەیكەیت، بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش پیربوون خێراتر دەكەیت وەرزشی بەهێز، وەك ڕاكردن و مەلەكردن، لێدانی دڵت زۆر بەرز دەكاتەوە، واتە زیاتر كاردەكات بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بۆ ماسولكەكانت و یارمەتی كاركردنیان و گەشەكردنیان دەدات.
نۆرتۆن ئاماژەی بە توێژینەوەیەك كرد كە ساڵی ڕابردوو لە گۆڤاری JAMA Oncology بڵاوكرایەوە، كە داتای زیاتر لە 22 هەزار كەسی پێگەیشتوو شیكردەوە كە بە بەردەوامی وەرزش ناكەن، تێكڕای تەمەنی بەشداربووان 62 ساڵ بووە (55% ژن بوون).
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە رۆژانە تەنها چوار خولەك وەرزشی بەهێز، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 20% كەمدەكاتەوە. ئەم ڕێژەیە بۆ ماوەی 10 خولەك وەرزشكردن بۆ 30% بەرزبووەتەوە.
سێ جار وەرزشكردنی كورت ڕۆژانە بووە هۆی كەمبوونەوەی 40% مەترسی تووشبوون و مردن بەهۆی شێرپەنجە، لەگەڵ كەمبوونەوەی 50%ی مردن بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ.
شارەزایان پێیان وایە وەرزشكردن هەوكردن كەمدەكاتەوە كە ئەگەری زیانبەخشی هەیە و كاركردنی بەرگری لەش باشتر دەكات، ئەمەش ڕێگری دەكات لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان.
نۆرتۆن ڕوونیشیكردەوە، كە ماوەی كورتی وەرزشكردنیش دەركەوتووە تەندروستی دەروونی و مەعریفی باشتر دەكات، ئاماژەی بۆ توێژینەوەیەك كرد كە لە گۆڤاری توێژینەوەی دەروونیدا بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا ئەو پیاوانە لەخۆدەگرن كە تووشی نەخۆشی خەمۆكی گەورە بوون، كە بۆ ماوەی 25 خولەك لە هەفتەیەكدا دووجار بۆ ماوەی 8 جار وەرزشی بەرگرییان ئەنجامداوە هەفتەیەك.
توێژەران نووسیویانە، وەرزشكردن نیشانەكانی نەخۆشی خەمۆكی گەورەو نەخۆشی دڵەڕاوكێی گشتگیر، بە شێوەیەكی بەرچاو باشتر كردووە.
جگە لەوەش، لە توێژینەوەیەكی ساڵی 2023دا دەركەوتووە كە تەنها 20 خولەك چالاكیی مامناوەند بۆ بەهێز، بیرەوەریی باشتر دەكات لە ماوەی درێژتر لە وەرزشكردن.
پسپۆڕەكەی بواری خۆراك پێشنیاری كرد وەرزشكردن وەك "فڵچەكردنی ددانەكانت" مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت بۆ ئەوەی ببێتە خوویەكی ڕۆژانە.
سەرچاوە: دەیلی مەیل