بریارێکی گرنگ لەبارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەرکرا

کشتوکاڵ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 181

راچڵەکین-

بریارێکی گرنگ لەبارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەرکرا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر پێداگری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراقی لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراقی بڕیاریدا بە: داخستنی سەرجەم مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم.

وەزارەتەکە دەڵێت، پێشتر لە دوای بریارێک لە لایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابووری حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار ، تەماتە و پیاز ، کولەکە و شوتی ) مۆڵەتی هاوردەکردنیان کرابوویەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو، بەهۆی بوونی مەڕاسیمەکانی مەحەڕەمی عاشوراوە.

ئاماژە بەوە کراوە:" بڕیارەکە لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری جووتیاران و بە دەمەوەچوونی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران بووە، بە تایبەتی جووتیارانی ناوچەی پێنجوێن، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. کە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبووە و بۆ لەمەودوا کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزارەی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم تاوتوێ و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پرسی گرنگی وەکو بودجە و مووچە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. وەک وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی پێداوە، ئەم بڕیارەیان لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەوە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن