راچڵەکین-
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە بارەگای حیزبوڵڵا و ناوەندی فەرماندەیی ئەم گرووپە لە باشووری بەیروت بە هێرشێکی ئاسمانی کراونەتە ئامانج. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئامانجەکە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا بووە.
لە چەند میدیایەکی ئیسرائیلی باس لە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لەم هێرشەدا کراوە.
ئەلجەزیرە رایگەیاندووە هەواڵی کوژرانی نەسروڵڵا راست نییە.
هاوکات ئاژانسی ئەلعەرەبییە بڵاوکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنی کوشتنی نەسروڵڵا سەرکەوتوو نەبووە.
لە ماوەی 3 خولەکدا ئیسرائیل نزیکەی 10 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و ناوچەی دەحیە لە گەڕەکی باشووری بەیروتی کردە ئامانج و قورسترین بۆردومان لە سەرەتای شەڕەوە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجامدراوە.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە سوپای ئیسرائیل بۆمبی تەقەمەنی دوو هەزار پاوندیی (نزیکەی یەک تۆن)ی بەکارهێناوە بۆ بۆردومانەکە.
باس لەوەش دەکرێت، لەم هێرشەدا فڕۆکەی شەڕکەری F-35 بەکارهێنراوە.