زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە چڕەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بڵاوکرایەوە

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 384

راچڵەکین-

پاش ئەوەی ئەمشەو سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای بۆردوومان کرد. وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، دوو کەس کوژراوە و 76 کەسیش برینداربوونە.

سوپای ئیسرائیل بەئامانجی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا هێرشی چڕی ئاسمانی کردە سەر باشووری بەیروت، پایتەختی لوبنان و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکان دوو کەسە و ٧٦ کەسیش بریندارن.

ئەگەرچی سەرەتا باس لە کوژرانی نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی دەکرا، بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز و هەروەها فرانس پرێس-یش بڵاویان کردەوە کە ناوبراو زیندووە و لە هێرشەکەدا نەکوژراوە.

تۆڕی ئێن بی سی-ش بڵاویکردەوە، نەسروڵڵا و ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی کەمێک پێش هێرشەکە بەخێراریی بەیروتیان جێهێشتووە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، بنیامین ناتانیاهۆ لە ئەمریکایە و لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کرد. کەناڵی 12ی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ناتانیاهۆ پێش دەستپێکردنی وتارەکەی فەرمانی هێرشەکەی دەرکردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن