راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوەو پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ، بە (1-2) پلە بەرز دەبێتەوە و هەندێ ناوچەش پلەیەک دادەبەزێت . هاوكات خێرایی با لەناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان دەگاتە 10-20 كم لە كاتژمێرێكدا.
سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندی کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە. بە شێوەی بچربچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی