راچڵەكین -
سەرۆكی كۆمیسیۆن و دەستەی كۆمیسیارانی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەمەبەستی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی هەولێر دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كۆمیسیاران و سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەگەنە هەولێر، بەمەبەستی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بەوتەی سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، سەرۆكی كۆمیسیۆن و دەستەی كۆمیسیاران تا دوای هەڵبژاردن لە هەرێم دەمێننەوەو راستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكەن.
بڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، پرۆسەكەش لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە بەڕێوەدەبرێت.