کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم

کوردستان

07/10/2024     ژمارەی بینراو 506

راچڵەکین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی سێشەممە،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر :35
سلێمانی : 33
دهۆک : 35
کەرکوک : 36
هەڵەبجە : 35
زاخۆ :35
سۆران : 32
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 37

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن