کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم

کوردستان

10/10/2024     ژمارەی بینراو 285

راچڵەکین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی،ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 35
سلێمانی : 33
دهۆک : 35
کەرکوک : 37
هەڵەبجە : 36
زاخۆ :33
سۆران : 34
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 37

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن