کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

12/10/2024     ژمارەی بینراو 187

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 35

سلێمانی : 32

دهۆک : 33

کەرکوک : 37

هەڵەبجە : 35

زاخۆ :34

سۆران : 34

حاجی ئۆمەران : 24

گەرمیان : 38

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن