راچڵەكین -
كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە، پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەینێ هەینی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
كەركوك : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی