راچڵەکین-
نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند: ئەو سندوقانەی کێشەیان تێکەوتووە و بە دەست دەنگەکانی ناویان ژماردنیان
بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکانی هاوشێوەی ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمی ئەلیکترۆنی
سندوقەکە دەریخستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەرکاتێک کۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەکەی راگەیاند، کاندید و لایەنە
سیاسییەکان دەتوانن لە ماوەی سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکان بدەن.