بەڤیدیۆ، پاڵمەر سەرکەوتنێکی قورسی بۆ چێڵسی بەدەستهێنا

وەرزش

27/10/2024     ژمارەی بینراو 270

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 9یەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی نیوکاسڵی کرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵیان دەدا گۆڵ تۆماربکەن و پێش بکەون، سەرەتا جاکسۆن گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ چێلسی کرد، بەڵام دواتر ئیزاک یارییەکەی بۆ نیوکاسڵ یەکسانکردەوە و ئەو تایمە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا کول پاڵمەر گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ چێڵسی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی شین پۆشەکان کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 17 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی چوارەمدایە، نیوکاسڵ بە 12 خاڵ لە خانەی 12 یەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن