کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

28/10/2024     ژمارەی بینراو 281

راچڵەکین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکان هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 26 
سلێمانی : 24 
دهۆک : 26
کەرکوک : 27
هەڵەبجە : 26
زاخۆ :27  
سۆران :24
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 29

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن